زاری کرمانجی – سۆران:
رۆژنامەنووس و چالاکوانێکی مەدەنی دەڵێت:” یەکێتی وەک گڕووپێکی چەک بەدەستی مافیایی دەردەکەوێت، دەیەوێت لە رێگەی بەکارهێنانی هێز و ترس هەژموونی خۆی لە سنوری سلێمانی بسەپێنێت و دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان دەوەستێتەوە.
یاد سرێشمەیی، رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی دووپاتی کردەوە:” لە پانۆرامانی رووداوەکانی ئەم دوایەیی یەکێتی لە تیرۆرکردنی فەرماندە سەربازییەکان و هەڵکوتینە سەرفەرمانگە حکومیەکان و بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە ناوخۆییەکانی حزب و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و خنکاندنی ئازادی بەتایبەت ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن و قاچاخچێتی ئاشکرا و دەستگرتن بەسەر داهاتی ناوخۆی سلێمانی و نەگەڕاندنەوەی بۆ خەزێنەی حکوومەت و نەهێشتنی سیویلەی بانک و بردنی پارەی تەرخانکراوی پڕۆژەکانی سلێمانی و دواجار بایکۆتکردنی حکومەت لەلایەن باڵێکی یەکێتی، پێمان دەڵێت، یەکێتی پاشکەشەی گەورەی کردووە لەوەی کە حزبێکی سیاسی باوەڕدارە بە پرەنسیپەکانی دیموکراسی.
دەشڵێت:” لە ئێستادا یەکێتی وەک گڕووپێکی چەک بەدەستی مافیایی دەردەکەوێت، دەیەوێت لە رێگای بەکارهێنانی هێز و ترس هەژموونی خۆی لە سنووری سلێمانی بسەپێنێت، تەنانەت بۆ هێشتنەوەی پێگەی خۆی وەک حزب ئامادەیە خەوش بخاتە سەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە ئاستی دوونیا.
سرێشمەیی، گووتیشی:” هەنگاوە مەترسیدارەکانی یەکێتی کە لە هەمووی ئەولاتر رێگری کردن لە پڕۆسەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و بەربەست خستنە بەردەم بەرنامەی حکوومەت، لە پێناو بەرژەوەندی حزبی بە تایبەت لە سنووری سلێمانی پێویستی بە کۆدەنگیەکی سیاسی پارتە کوردستانییەکانە تا ستۆپ بە یەکێتی بکرێت، چونکە لە ئەمڕۆدا هەموو هەنگاوەکانی یەکێتی پێچەوانەی پێشکەوتن هەرێم و لێدانە لە بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستان”.