زاری كرمانجی-دیانا:
دوای وەرگرتنی رەزامەندی دەستكراوە بە دانی ئینارەی روناككەرەوە لە رێگای دووسایدی (ئازادی-دێڵزیان) لە سنووری ناحیەی دیانا.
سەید عەدنان ئیبڕهیم، بەڕێوەبەری كارگێڕی ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای هەوڵ و ماندوبوونی فەرزنگ ئەحمەد لاوكە بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا و وەرگرتنی رەزامەندی راستەوخۆی وەزیری كارەبا، دەستكرا بە دانانی ئینارە بۆ ناوەڕاستی جووت سایدی ئازادی-دێڵزیان”.
گووتیشی: “ئەمە یەكێكە لەپڕۆژە گرنگەكان لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دیانا جێ بەجێ دەكرێت، دەستخۆشانەش لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران و فەرمانگەی كارەبای دیانا دەكەین بۆ ئەك و ماندوبوونیان.