مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند “تا ئێستا 600 حاڵەتی ئیبۆلا و 139 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە كۆنگۆی دیموكرات تۆماركراون،”
تێدرۆس ئەدهانۆم غێبرێیسوس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لیژنەی فریاگوزاری ڕێكخراوەكە كە لە جنێڤ كۆبووەوە، پشتڕاستی كردەوە كە دوایین بڵاوبوونەوەی جۆری دەگمەنی بوندیبوجیۆی ئیبۆلا، حاڵەتێكی فریاگوزاری تەندروستی گشتی نیگەرانی نێودەوڵەتی (PHEIC) پێكدەهێنێت.” ڕوونیشیكردەوە “ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی مەترسییەكانی پەتاكە بە ئاستێكی نیشتمانی و ناوچەیی بەرز و نزمە لەسەر ئاستی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت.”

































































