ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
پیربوون گەورەترین ترسی ئافرەتانە هەرچەندە پرۆسەیەکی سروشتییە کە بەسەر هەموو تاکەکاندا دێت، بۆیە باس لە دەرزی پلازما و سوودەکانی دەکەین بۆ دەموچاو.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : Almoosa Health دەرزی پلازما بۆ دەموچاو پەیوەستە بە پلاکتەکان کە پێکهاتەیەکی خوێنە و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە چاکبوونەوەی برین و دووبارە دروستبوونەوەی خانەکانی پێست کە چەندین سوودی هەیە بە تایبەت ئەنجامدانی بە ڕێگایەکی سەلامەت بە گرتنە بەری ڕێکارە پزیشکیەکان
سوودەکانی بریتیین لە ؛
هاندانی کۆلاجین
یەکێک لە سوودە گرنگەکانی دەرزی پلازما توانای هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجینە کە بە پلەی یەکەم بەرپرسە لە پاراستنی لاستیکی و تازەیی پێست.
گەنجکردنەوەی سروشتی پێست
وا لە پێست دەکات بە سرووشتی خۆی بمێنێت و گەنجتر لە جاران دەربکەوێت بەبێ ئەوەی هیچ مەترسیەکی لەسەر پێست هەبێت .
چارەسەرکردنی کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست
زۆر کێشە هەیە کە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر پێست هەیە لەوانە زیادبوونی ڕەنگ، پەڵەی زیپکە و تێکچوونی پێست کە بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت. هەرچەندە هۆکارەکانی هەموو ئەم کێشانە جیاوازن، بەڵام دەرزی پلازما بۆ دەموچاو بە چارەسەرێکی سروشتی بۆ هەموو ئەوانە دادەنرێت و پلەی کاریگەرییەکەی لە هەر حاڵەتێکدا جیاوازە.
ماوەی چاکبوونەوەیەکی کورت
هەرچەندە هەندێک کێشان و سووربوونەوە و ئاوسانی لە شوێنی دەرزیی دەردەکەون، بەڵام ئەم نیشانانە بە خێرایی نامێنن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ماوەیەکی زۆر بێت.

































































