محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
دوای ئەوەی ئافرەتێک دەگێندرێتە نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، لە لایەن تیمێکی پسپۆڕ نەشتەرگەرێکی دەگەمەن و سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدەدرێت و ئێستا دۆخی تەندروستی ئەو نەخۆشە جێگیرە.
نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ لەم بارەیەوە بڵایکردۆتەوە ” لە نەخۆشخانەکەمان ، نەشتەرگەرییەکی گرنگ بە سەرکەوتوویی بۆ خانمێکی تەمەن ٥٨ ساڵ، کە بەهۆی ئازاری سکەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو ئەنجامدرا.
دوای ئەنجامدانی پشکنین و هەڵسەنگاندنی پزیشکیی پێویست، گومان لە هەبوونی کیسی دێرمویدی هێلکەدان کرا، بە قەبارەی نزیکەی ١٠ × ٦.٤ سم. پاش ئامادەکارییە پێویستەکان، نەشتەرگەرییەکە بە هاوکاریی تیمی پزیشکی، نەشتەرگەری و بێهۆشکردن بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
دۆخی نەخۆش دوای نەشتەرگەری جێگیر بوو و چاودێریی پزیشکیی پێویستی بۆ کرا
ئەم کارە پزیشکییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی باشتر، بەرزکردنەوەی ئاستی چارەسەری نەشتەرگەری، و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان.
تیمی پزیشکیی بەشداربوو:
پزیشکی پسپۆری ئافرەتان و لەدایکبوون :
د.میدیا محمدامین میرخان
پزیشکی بێهۆشکردن: د.سامی المقدم
یاریدەدەری پزیشک: (کاژین ، نیدا )
یاریدەدەری بێهۆشکردن: (هیوا ، ڤمان)
































































