وەرزش ـ زاری كرمانجی:
سبەی سێشەممە، یەكەم یاریی قۆناخی نیوەی كۆتایی مۆندیال بەڕێوەدەچێت و، كڕواتیا و ئارجێنتینا بەیەك دەگەن.
كاتژمێر 10 ـی شەو، یاریگەی لوسێل كە زۆرترین هاندەر لەخۆدەگرێت بەراورد بە 7 یاریگەیەكەی دیكە، جارێكی دیكە باوەش بۆ هاندەرانی تانگۆ دەكاتەوە.
ئارجێنتینا، زۆرترین یاریی لەسەر ئەم یاریگەیە ئەنجامداوە بەراورد بە هەڵبژاردەكانی دیكەی بەشداربوو لەپاڵەوانێتیەكە. یاریگەكە جێگەی 80 هەزار هاندەری لێ دەبێتەوە.
ئەمە چوارەمین یاریی وڵاتی زیو دەبێت لەو یاریگەی بۆ یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 دانراوە، تانگۆ لەسێ یاریی رابردوو دوو بردنەوە و، شكستێكی تۆماركردووە، لەبەرانبەردا كڕواتییەكانی یەكەمین جار لە لوسێل یاریی ئەنجام دەدەن.
كڕواتیا و ئارجێتینا لەدەمێكدا بەریەك كەوتوون، كە پاڵەوانێتی رابردوو مۆدریچ و هاوڕێكانی برینێكی قوڵیان خستە دڵی ئەلبیسلێستێ ـەوە، كاتێك لەیاریی قۆناخی 32 بەئەنجامی 3-0 لە ئارجێنتینایان بردەوە. بۆ ئەم یارییە مێسی و سوپاكەی بەنیازی تۆڵەن.
براوە لەم یارییە سەردەكەوێت بۆ یاریی كۆتایی. مێسی بەئامانجی لەباوەش گرتنی یەكەمین نازناوی مۆندیال پێش وازهێنان لەتۆپی پێ و، كڕواتیا دووبارە كردنەوەی سیناریۆی مۆندیالی 2018 گەیشتن بەفایناڵ، بەڵام ئەمجارە لەباوەش گرتنی یەكەمین نازناو لەمێژووی خۆیاندا.