شەهلا سۆفی – زاری کرمانجی:
پێداچوونەوەیەکی گەورە بە زیاتر لە 500 توێژینەوە پێشنیاری ئەوە دەکات کە تەواوکەرەکانی وەک پرۆبایۆتیک، پریبایۆتیک و سینبایۆتیک – هەمان ئەوانەی کە پێشنیار کراون بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە -ڕەنگە کاریگەری ئەرێنی لەسەر پێستت هەبێت.
بە هاوسەنگکردنی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵەکانت و کەمکردنەوەی هەوکردن، ئەم تەواوکەرە خۆراکیانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی حاڵەتەکانی وەک ئەکزیما، زیپکە، و سەدەف، هەروەها پێدەچێت کاریگەرییان هەبێت لەسەر لایەنەکانی تەندروستی پێست وەک لاستیکی، شێ، خاوکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون، و پاراستن لە تێکچوونی تیشکی سەروو بنەوشەیی.
ئەرێنیترین بەڵگە کە بینیومانە بۆ ئەکزیما و پێستی هەستیار بووە؛ هەروەها بەڵگەی سەرەتایی هەیە بۆ حاڵەتەکانی وەک زیپکە، پیربوون و سەدەف، بەڵام هێشتا یەکلاکەرەوە نییە.
شێوازی ژیانی تەندروست (خۆراک، ئاوی پێویست، خەوی باش، و چاودێریکردنی پێست) گرنگترین ڕێگایە بۆ پاراستنی پێستێکی تەندروست.





























































