شههلا سۆفی – زاری كرمانجی :
زۆربەی خەڵک بیر لە کەوانەی پێیان ناکەنەوە تاوەکو دەست دەکەن بە هەستکردن بە ئازاری پێ یان پاژنەی پێ. ئهم کەوانەیه یارمەتیان دەدات هاوسەنگی بپارێزن و لەسەر ڕووبەرە نایەکسانەکان بڕۆن.
جێسی ئێن چارنۆف، پزیشکی فیزیایی لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری تایبەت لەشاری نیویۆرک دەڵێت، کۆرپە پێی تەختە. بەزۆری منداڵان لە نێوان تەمەنی ٧ بۆ ١٠ ساڵیدا کەوانەی پێیان درووست دەبێت.جینات و برینداربوون و هەندێک نەخۆشی وەک هەوکردنی جومگەکان لە تەمەنی گەورەییدا دەبنە هۆی تەختی پێیەکان. لە 25%ی ئەو کەسە پێگەیشتوانەی کە پێیان تەختە، تەنها نزیکەی 1 لە 10 کەسیان تووشی نیشانەکان دەبن کە پێویستیان بە چارەسەرکردنە.
نیکۆلۆسی هۆشداری دەدات، پێی تەخت میکانیکی جەستەت دەگۆڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر تووشی هەوکردنی ئێسک و جومگەکان بیت لە ئەژنۆ و شانەکانداو لەوانەیە ئازارەکە تەنها لە پێ و پاژنەی پێتدا سنووردار نەبێت
هەوکردنی ڕیشاڵەکان یەکێکی ترە لە کێشە باوەکانی پێی تەخت. ئەو ڕیشاڵە سەرەکییەی کە پاڵپشتی کەوانەی پێ دەکات، لاوازە لەو کەسانەی کە پێی تەختە و زیاتر تووشی هەوکردن دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازارێکی ناڕوون. ئازاری ناڕوون بریتییە لە ئازارێک کە سووک بێت بەڵام بەردەوام بێت و کەسەکە ناتوانێت شوێنی وردی خۆی دەستنیشان بکات.
شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەگەر پێیەکانت تەختە بەڵام هەست بە هیچ ناڕەحەتییەک ناکەیت، هەمیشە دەرمانی ڕاستکردنەوە بەکاربهێنە. ئەمەش باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی تەندروستی پێیەکان و ڕێگریکردن لە کێشەکانی داهاتوو.





























































