مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەكانی ڕژێمی ئێران و گرووپە هاوپەیمانەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان سەرەڕای ئاگربەست، جەخت دەكاتەوە لەوەی “بە دڵنیایەوە خەڵكی كوردستانمان خۆش دەوێت” بەڵام هەبوونی پێشێلكاری لە ئاگربەستدا شتێكی نامۆ نییە.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، ڕۆژی سێشەممە 19ـى 5ـى 2026، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، “بە دڵنیایەوە ئێمە خەڵكی كوردستانمان خۆش دەوێت؛ بۆیە هەر كاتێك هێرشی درۆنی یان مووشەكی هەر لایەنێك دەكاتە ئامانج، بەتایبەت خەڵكی مەدەنی، ئێمە شتێك نییە كە ئارەزووی بینینی بكەین.”






























































