زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی 5ی 2026، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتی (یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان – YNDK) و شاندێكی یاوەری، سەردانی دەزگای زاری كرمانجیان كرد و بە گەرمی لە لایەن ئیسماعیل ئیبراهیم بەڕێوەبەری دەزگا و بەشێك لە كارمەندان پێشوازی كران.
لە دانیشتنێكدا هەردوولا باسیان لە دوا گۆڕانكارییەكانی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەوشی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە كرد.




























































