ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێڕاق، تەنیا لە چارەکی ساڵی ٢٠٢٦ـدا، زیاتر لە ١٧ هەزار هاوژین لێک جیابوونەتەوە و هەزاران کەیسی توندوتیژیش تۆمار کراون.
ئەو داتایانەی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێڕاقەوە تۆمار کراون، سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵایەتی و یاسایی لە شارەکانی عێڕاق (جگە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان)، ئاماری مەترسیدار دەخەنەڕوو و نیشانی دەدەن حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران و توندوتیژی خێزانی لە لوتکەیە. بەگوێرەی ئامارەکان، تەنیا لە چارەکی ئەمساڵدا،
-کۆی گشتی حاڵەتەکانی جیابوونەوە: ١٧٫٢٢٥ کەیس
زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوە لە بەغدای پایتەخت بووە، کە لە کەرخ ٣٫٣٣٣ جیابوونەوە لە ڕەسافە ٣٫٨٠٥ جیابوونەوە تۆمارکراون.
کۆی گشتی حاڵەتەکانی توندوتیژی: ٥٫٧٤٠ حاڵەت
توندوتیژی دژی ژنان: ٤٫٦٠٦ حاڵەت
توندوتیژی دژی بەساڵاچووان: ٧٩٩ حاڵەت
توندوتیژی دژی منداڵان: ٣٣٥ توندوتیژی
دوبارە، بەغدا و ڕەسافە لە تۆماکردنی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە پلەی یەکەم دایە و زۆرترین ژن لەو دوو شارە بوونەتە قوڕبانی توندوتیژییەکان.
ئامارەکان کەیسەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە (خوار ١٨ ساڵ)ـش دەخەنەڕوو و بە گوێرەی داتاکان، ژمارەی پێکهێنانی هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی یاسایی گەیشتووەتە ١٫٦٩٤، کە دووبارە زۆرترین کەیسەکانی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە لە بەغدا و ڕەسافە بووە.






























































