
ئەمڕۆ 20ی ئایاری2026، تەمەنی پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانی دەبێتە شێست و چوار ساڵ.
سەرۆك بارزانی لە تەواوی بۆنەكان ئاماژەی بەوەداوە، شانازی بە پێشمەرگەبوونی خۆی دەكات و دەڵیت” لای من گەورەترین پۆست و پێگە پێشمەرگایەتییە” ئەم هەڵوێستەی سەرۆك بارزانی وای كردووە لە ئاستی ناوەخۆی كوردستان و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی وەك مەرجەعی باڵای نەتەوەی كورد و كوردستانیان سەیر بكرێت.
سەرۆك مەسعوود بارزانی رۆژی 20ـی ئایاری 1962 لە تەمەنی 16 ساڵیدا بووە بە پێشمەرگە. لە هەموو تەمەنی پێشمەرگایەتیدا، داكۆكیكارێكی سەرسەختی نەتەوە و نیشتمانەكەی بووە و پرسی كوردی لە پێشینەی هەموو ئەركەكانی داناوە.
مەسعود بارزانی، پێشمەرگەی دوێنێ و مەرجەعی ئەمڕۆ لە هەموو قۆناغەكانی تەمەنی سیاسی و پێشمەرگایەتیدا، لە پێناو بەدەستهێنانی مافی گەلی كورد و ڕزگاركردنیان لە زۆرداریی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ڕۆڵی سەرەكی و جەوهەری بینیوە و تا ئێستا دەستكەوتی زۆر بەدەست هاتوون، تێكۆشان و رۆئیاكانی سەرۆك بارزانی بۆ بەدی هێنانی مافەكانی نەتەوەی كورد و كوردستانیان تا ئێستاش بەردەوامن.































































