زاری كرمانجی – سۆران:
ئازاد سرێشمەی، چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دیاركرد:” ئەمنیەت و ئاسایشی هەرێمی كوردستان تەنها پەیوەست نییە بە حزبێكەوە، نابێت كەسێك بە ئارەزووی خۆی لە هەر شوێنێك بیەوێت كاری تیرۆرستی ئەنجام بدات و خەڵك بكوژێت و بكوژیش لای خۆی داڵدە بدات و رادەستی یاسا نەكات، لە كاتێكدا ئەوان قسەی بن زمان و سەری زمانیان ئەوەیە دەبێ یاسا سەروەر بێت، ئەگەر وایە چۆن كەسێك لە هەولێر یەكێك بكوژێت و بكوژەكە بگەڕێتەوە ئەولاو كەسیش باسی نەكات، ئەگەر وایە یاسا دەبێ لە هەموو شوێنێك سەروەر بێت”.