لە راگەیاندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیار حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە: “وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحالییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆری حکوومی کارتی بانکییان لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من) وەرگرتووە.”
ئاماماژە بەوەش دراوە، پڕۆژەی (هەژماری من)، لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە هەژماری بانکییان بۆ دروستکراوە.
ئاشكراشی كردووە، لەچوارچێوەی پرۆژەکە، هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ ئاگاداردەکرێنەوە لە تۆمارکردن، وەرگرتنەوەی کارتی بانکی و کاتی مووچە دابەزاندن. بانکە بەشداربووەکان زیاتر لە 600 ئامێری ڕاکێشانی پارەیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان داناوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی و چاوەڕوانی کەمتر مووچەکانییان ڕابکێشن.
وا بڕیارە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە ژمارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە هەزار ئامێر تێبپەڕێنێت کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ڕێساکانی بانکی ناوەندیی عێڕاق.




























































