ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
میدیای فەرمی ئێران (سێدا و سیما)، ئاماری ئەو هاووڵاتییانەی هەرگیز هاوسەرگیرییان نەکردووە لە ئێران بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت، ١٫٢ ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی سینگڵن، کە تەمەنیان لەسەرووی ٢٠ ساڵەوەیە
بە گوێرەی ئامارەکانی سەرچاوەکە، ٧ ملیۆن و نیو پیاوی سینگڵ، هاوکات ٤ ملیۆن نیو ئافرەتی سینگڵ لە وڵاتی ئێران هەن کە هیچکات ژیانی هاوژینییان پێک نەهێناوە.
لەنێو ئەو داتایە کە ئاماری ئەو هاووڵاتییانەن هەرگیز هاوسەرگیرییان نەکردووە، هاتووە کە نزیکەی ٨٢٠ هەزار پیاو لەسەرووی ٥٠ ساڵی، هاوکات ٣٤٠ هەزار ژن لەسەرووی ٤٥ ساڵییەوەن. بەمەش کۆی ئەو کەسانەی لە وڵاتی ئێران سیگڵن بە نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس دەبێت.
بەهۆی دۆخی ئابووری و سیاسی، ئارەزووی هاووڵاتییان لە وڵاتی ئێران بۆ هاوسەرگیری کەم بووەتەوە. ساڵانەش ڕێژەی ئەو کەسانەی لە پڕۆسەکە دوور دەکەونەوە زیاتر دەبێت.






























































