مستەفا دۆلەمەری -مێرگەسۆر:
لە مێرگەسۆر پەهۆی تەقینەوەی سۆپای دار چوار ئافرەت بریندار بوون.
د. هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی گوت:” دوێنێ پێش نیوەڕۆ چوار بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، كە بەهۆی تەقینەوەی سۆپای دار بریندار ببوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، گوتیشی:” هەر چوار بریندارەكە خەسوو و سێ بووك بوون، دوای وەرگرتنی چارەسەر ئێستا باری تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشكدان”.