وەرزش – زاری کرمانجی:
لەگەڕی چوارەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، هەڵۆ لەسەر یاریگەی خۆی پێشوازی لە شۆریجە کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک تەواو بوو.
دوای یارییەکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێو هاندەران دروستبوو. بەوهۆیەوە یانەی هەڵۆ سزادرا.
دوێنێ یەکشەممە لە دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، لەبارەی یارییەکە چەند بڕیارێکی دەرکردووە.
لە دەقی ئاگادارییەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بۆ یانەی هەڵۆدا هاتووە “دوا ئاگاداری بۆ یانەی هەڵۆ بە کۆنترۆڵکردنی هاندەرانی یانەکەی بەپێچەوانەوە سزای توند دەدرێن .
هاوکات هەڵۆ، سزای پێبژاردنی بە بڕی 500 هەزار دینار بەسەردا سەپێنرا، بەهۆی پەلاماردانی ناوبژیوانی یاریی لەلایەن هاندەرانییەوە.
هەڵۆ، لەپێنج یاریی خاوەنی 8 خاڵە و، لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندی دێت.