زاری كرمانجی
یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هه‌لبژاردنه‌كان به‌شیۆه‌یه‌كی دیموكراسی له‌كوردستانی عێراق، به‌پێی یاسای ژماره(1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له 19\5\1992 بهسهرپهرشتیو چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، كه(967229) ده‌نگده‌ر به‌شداریان تێدا كرد.
ئه‌و لیستانه‌ی به‌شداریان لهههلبژاردنهكهدا كرد:
لیستی پارته‌كان
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان
رێژه‌ی سه‌دی
پارتی دیموكراتی كوردستان
437889
45.5%
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وحزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
423833
43.61%
یه‌كگرتن ( پارتی سۆشیالست و پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان)
24882
2.56%
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان‌و حزبی شیوعی‌و بێلایه‌نه‌كان
21123
2.17%
لیستی ئیسلامیه‌كان
49108
5.5%
لیستی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان
9903
1.02%
لیستی سه‌ربه‌خۆی دیموكراته‌كان
501
0.05%
كۆی ده‌نگه‌كان
971953
100%
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن، كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا، كهبهسیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی (التمپیل النسبی) به‌رێوه‌چوو، ته‌نیا (لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان)و لیستی هاوبه‌شی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان)، هاتنه نێو په‌رله‌مان له كۆی 105 كورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و پارتی 50% ی كورسیه‌كانیان به‌ركه‌وت.
به‌پێی بریارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانیش كه له 8\4\1992 ده‌رچوو (5) كورسی بۆ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا، كه 4 ئه‌ندامیان له لیستی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری و 1 ئه‌ندامیش بۆ لیستی یه‌كگرتووی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا.

































































