خه‌ڵكی ڕواندز گه‌وره‌ترین سوپای جیهانی به‌زاند
ئا: به‌ختیار سه‌باح
39 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له 19ی ئایاری 1987 ، خه‌ڵكی ڕواندز دژ به دام و ده‌زگاكانی ڕژێمی به‌عس ڕاپه‌ڕین، له ماوه‌یه‌كی كورت، ڕواندز له‌سه‌ر ده‌ستی ژن و منداڵ و پیر و گه‌نج، ئازاد كرا و گه‌وره‌ترین سوپای جیهانیان به‌زاند.
*سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی ڕاپه‌ڕین
لە دوای شکستی هێرشێکی سوپای ڕژێم، بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکانی دۆڵی ئاکۆیان، دوای ئەوەی هێزی پەلاماردەری ڕژێم، لە بەرامبەر هێزی پێشمەرگە و بەرگری میللی، لە خەڵکی ئاواییەکانی دۆڵی ئاکۆیان خۆی ڕانەگرت و لە شەڕێکی گەرم و خوێناویدا تێکشکا و بەزی، خەڵکی چاونەترسی ڕواندزیش لە گەڕەکی گەرووێ ناوڕەزان، بە ژن و منداڵ و پیاوە وە، بە هوتاف کێشان و هەلهەلەوە بەریان بە ئۆتۆمبێلەکانی سه‌ربازانی ڕژێم گرت و شه‌قامی سه‌ره‌كییان له گه‌ڕه‌كی ناوڕه‌زان داخست. له‌م كاته ڕژێم کوژرا و بریندارەکانی خۆیان دەگواستەوە، كه له شه‌ڕی دۆڵی ئاكۆیان زیانیان پێگه‌یشتبوو.
* كاردنه‌وه‌ی ڕژێم به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ڕواندز
لە ڕقی ئەو هەڵوێستەی خەڵک، سەرانی ڕژێم بڕیاری ڕووخانی خانووه‌كانی گەڕەکی ناوڕەزانیان دا، بە شۆفەڵ دەستیانکرد بەڕووخانی خانووی هاووڵاتییان، بەڵام خەڵکی ڕەق ئەستوور و چەکدارەکانی فەوجە خەفیفەکانیش، چوونە پاڵ هێزی جه‌ماوه‌ری ڕواندز و هێرشیان کردە سەر دامودەزگاو ڕەبایەکانی سوپای ڕژێم ولە شەڕێکی چەند سەعاتیدا تەواوی ڕواندز ئازاد کرا و ڕژێمیش نزیکەی ساڵێک ئیدارەی شاره‌كه‌ی بەجێ هێشت.
* سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی ڕواندز
ئەم ڕاپەڕینە سەروەرییەکی ئێجگار گەورە بوو، بۆ خەڵکی ڕواندز و دەورووبەری و بۆ تەواوی کوردستانیش، چونکە ڕاپەڕینەکە لە کاتێکدا بوو کە دوژمن لەو پەڕی بە هێزی سەربازیدا بوو،هەروەها ڕاپەڕینەکە تەواو جەماوەری و هی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی ناوشار بوو، ئەم ڕاپەڕینە چەندین دەسکەوتی گەورەی مەعنەوی و چەک و تەقەمەنیشی هەبوو، دوژمنی لە شارەکە وەدەرنا و ترسی ئه‌وه‌ی خسته دڵی ڕژێم، كه نه‌یتوانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دام و ده‌زگا ئیدارییه‌كانی بگهڕێنێتهو ڕواندز، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ش له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌نگی دایه‌وه و بووه مێژووییه‌كی پڕشه‌نگدار له‌پاڵ هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كانی دیكه‌ی ڕواندز، كه له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌م شاره تۆمار كرا.
* ڕاپه‌ڕین بێ قوربانی نه‌بوو
ڕاپه‌ڕین بێ قوربانی نەبوو، له‌م ڕۆژه 6 هاووڵاتیی شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. بەڵام دوای نزیکەی ساڵێک لە تۆڵه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌دا، كه ڕژێم ئه‌م ڕقه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ڕواندز هه‌ر مابوو، له بەرەبەیانییەکدا، سوپایی ڕژێمی ڕووخاو، دەستی کرد بە ڕەشبگیری و ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان گرت، ئەگەر چی دوای ماوەیەک هەندێکیان ئازاد کران، بەڵام (۱۳) هاووڵاتیی ئەو شارە بێ سەرو شوێن کران و فرمانی (محکمة ألثورة )ش بۆ ژمارەیەکی خەڵک دەرچوو. هەروەها دەیان خانووی کەسوکاری پێشمەرگە و بەشداربوویی ڕاپەڕینەکە، لەناو شاری ڕواندز، لەلایان ڕژێم تەقێنرانەوە.































































