مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاوی كردووەتەوە كە پاكستان هەشت هەزار سەرباز و فڕۆكەی جەنگی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕەوانەی سعوودیە دەكات .
بە گوێڕەی هەواڵەكەی ڕۆیتەرز ناردنی ئەو هێزە لەلایەن پاكستانەوە، لە چوارچێوەی پەیمانی بەرگری لەگەڵ سعوودیە دێت كە ساڵی ڕابردوو لە نێوان سەركردەكانی هەر دوو وڵات واژۆ كرا.
ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەو هێزانە بۆ پاڵپشتیكردنی سعوودیە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ سەر ئەو وڵاتە جێگیركراون.
ڕۆیتەرز نووسیویەتی “ئەم جووڵە سەربازییە لە كاتێكدایە كە پاكستان وەك ناوبژیوانێك لە نێوان تاران و واشنتن ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت.”

































































