سوپای عێراق ڕێگری لە دروێنەی كوردان دەكات؛ جووتیارانی كەركووك بێپشت و پەنان و ڕەنجیان بەتاڵان دەبرێت
لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی دروێنە، جارێكی دیكە سوپای عێراق لە سنووری كەركووك كەوتەوە گیانی جووتیارانی كورد و بە زەبری هێز ڕێگرییان لێ دەكات لەوەی بچنە سەر زەوییەكانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئایاری 2026، لە دووەم ڕۆژی وەرزی دروێنەدا، هێزەكانی سوپای عێراق لە سنووری گوندی “گورزەیی” سەر بە شارەدێی پردێ، هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ڕێگرییان لە جووتیارانی كورد كرد دروێنەی بەروبوومەكانیان (گەنم و گەنمەشامی) بكەن.
جووتیارێكی كورد ڕایگەیاند، “عەرەبە هاوردەكان لەم سنوورە هەموو شتێك بە مافی خۆیان دەزانن و سوپای عێراقیش بە ئاشكرا پاڵپشتییان دەكات. هەرچەندە ئێمە بەڵگەی فەرمی و نووسراوی دادگامان هەیە كە زەوییەكان هی خۆمانن، بەڵام نە سوپا و نە دادگا گوێمان لێ دەگرن.”
ئەو جووتیارە ئاماژەی بە دۆخی نالەباری سیاسی
كورد لە كەركووك كرد و ڕایگەیاند كە خۆیان بە تەنیا ڕووبەڕووی هەڕەشەكان بوونەتەوە و زەوییەكانیان دەپارێزن.





























































