محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەهاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی هەولێر، خولێكی یەك رۆژە بۆ كارمەند لە نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان كرایەوە”.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران دەشڵێت” لەم خولە نیشانەكانی نەخۆشی تای خوێن بەربوون (كریمیان كۆنگۆ) و رێگاكانی گواستنەوە و خۆ پارێزی روونكرانەوە و بەشداربووانیش دەتوانن هۆشیاری زیاتر بە خەڵك بدەن بۆ ئەوەی دووربن لەم نەخۆشیە مەترسی دارە.