پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران : ئەوانەی دەست درێژی دەكەنە سەر سروشت و ژینگە، دەستیان دەگرین و رادەستی یاسایان دەكەین
پشتیوان كەریم- سۆران:
لە ئامارێكی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران كە تایبەت دراوە بە زاری كرمانجی، دەییان كەس بە هۆی راوكردن و داربڕین و لێدانی بیر و كارگەی خەڵووزەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ كراوەو بەشێكیشیان دراونەتە دەست یاسا.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەیان كەس لە یازدە مانگی ڕابردوو بە ڕووداوی جیاجیا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دراونەتە دادگا.
عەقید ئەمیر خۆشەوی ئاشكراشی كرد:” چەندین كەس بە هۆی ڕاوكردن، دار بڕین، كارگەی خەڵووز، لێدانی بیر، ئیجرائاتیان لەگەڵدا كراوە.”
كۆی ڕووداوەكانی یانزە مانگی رابردووی ئیدارەی سۆران :
بیر لێدان :
لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوو سێ بیر لێدان بوونی هەبووە، بەم بۆنەوە سێ كەس دەستگیركراون و تەواوی ئامێرەكانیش دەستی بەسەر داگیراوە.
ڕووداوی ڕاوكردن :
هەشت حاڵەتی ڕاوكردن لە ماوەی یانزدە مانگی رابردوو تۆمار كراون لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان.
ڕووداوی دار بڕین :
هەروەها 14 ڕووداوی دار بڕین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 14 تۆمار كراوە.
ئاگركەوتنەوە :
لە كۆی یازدە مانگی ڕابردوو نۆ ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە نێو سروشت و سوتانی دار هەبووە.
كارگەی خەڵووز :
هاوكات 22 شوێنی دروستكردنی خەڵووز دەستی بەسەر داگیراوە و ئهنجامدهرانى رادەستی یاسا كراون.
عەقید ئەمیر خۆشەوی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران باس لەوە دەكات بەراورد بە ساڵی رابردوو رووداوەكان زیاتر بوونە و دەڵێ:” بەراورد بە یازدە مانگی ساڵی رابردوو، ڕووداوەكان و حاڵەتەكان ڕوویان لە بەرز بوونەوە كردووە، هۆكاری ئەمەش گرانبوونی بەهای نەوت لە بازاڕەكان لە لایەك و زوو دابەشنەكردنی بە هاووڵاتییان،”
ئەوەش دەڵێ:” ئەوەی لە توانای ئێمە دایە بەو ئیمكاناتەی هەمانە توانیومانە وەك پێویست ڕێگر بین لە هێنانی داری تەڕ، لە ئێستادا زیاتر لە 30 باری دار دەستی بەسەر داگیراوە، هاوكات ئیجرائاتەكانیش بە بەند كردن و پێ بژاردن دەكرێت جۆری پێ بژاردنەكەش دەگەڕێتەوە سەر جۆری ڕووداوەكە.