ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە زانکۆی تکریت، توێژینەوەیەکی دکتۆرا لە بواری کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی پێشکەش کرا و پلەی نایابی بەدەست هێنا
تێزی دکتۆراکە لەلایەن قوتابی (سەڵاحەدین تەها موحسین) نووسراوە و گفتوگۆیەکی زانستی لەبارەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە کرا.
هەروەها، شاندێکی دەزگای خێرخوازی بارزانیش لە مەراسیمی تاوتوێ کردنی توێژینەوەکە لە زانکۆ تکریت ئاماددە بوون. هاوکات ڕاگری کۆلێژەکە لە زانکۆی ناوبراو بە گرینگییەوە باسی لە کار و چالاکییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد.





























































