زاری كرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، خێرای با لەنێوان (5 – 15) کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک چالاکتر بێت بۆ 20 کیلۆمەتر، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی دا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەست پێدەکات و هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت، پاشان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی