زاری كرمانجی :
میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە ڕۆژی یەكشەممە 17ـى ئایاری 2026، دەیان خانەوادەی دیلەكان بە گوتنەوەی درووشمی “ئێمە منداڵەكانمان دەوێت، منداڵەكانمان ئازاد بكەن”. لە گۆڕەپانی شەهیدانی قامیشلۆ كۆبوونەوە و وێنەی ڕۆڵەكانیان بەرز كردەوە.
بە گوێڕەی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوا “چالاكییەكە لە گردبوونەوە گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندان و بە ناو شەقامەكانی قامیشلۆدا گەڕان و داوای ئازاد كردنی منداڵەكانیان و ئاشكرا كردنی چارەنووسیان كرد”.
لە دوای ڕێككەوتنی 29ـى كانوونی دووەمی 2026، تا ئێستا نزیكەی هەزار و 32 دیل لە زیندانەكانی حكومەتی كاتیی سووریا ئازاد كراون، بەڵام هێشتا ژمارەیەك دیل ماوە كە ئازاد بكرێن.





























































