ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە ئاسیا بەرزبووەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا بە ئێران ئەمەش لەکاتێکدایە گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ وەستاون.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : BBC نرخی نەوتی خاوی جیهانی برێنت بەڕێژەی 1.7% بەرزبووەوە و گەیشتە 111.13 دۆلار (83.44 پاوەند)، هاوکات نەوتی ئەمەریکا بەڕێژەی 2.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 107.62 دۆلار. بازاڕەکانی وزە ڕوبەڕووی دۆخێکی سەخت بونەتەوە دوای ئەوەی ئێران بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێڕەوی ئاوی سەرەکی گەرووی هورموزی داخست وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتان کە لە ٢٨ی شوباتەوە دەستیپێکرد.
نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوت و گازی سروشتی شل (LNG)ی جیهان بەزۆری بە ڕێگای تەسکی کەشتیوانیدا تێدەپەڕێت.
ترەمپ لە سۆشیال میدیادا بڵاوی کردۆتەوە “باشترە بجوڵێن، خێرا، یانیش هیچیان لێ نامێنێتەوە”. “کات لە جوڵەدایە” هاوکات میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە واشنتۆن نەیتوانیوە هیچ ئیمتیازێکی کۆنکرێتی بدات لە وەڵامدانەوەی دوایین پێشنیارەکانی تاران بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
پەیامەکەی ترەمپ دەنگدانەوەی هەڕەشەکانی بوو کە دەڵێت “تەواوی شارستانیەتێک” دەمرێت ئەگەر تاران بە ڕێککەوتنی ئاشتی ڕازی نەبێت





























































