ئادار عەبدوڵا _ زاری کرمانجی
واین ڕۆنی هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد دەڵێت، محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول “خۆپەرست” بووە و پێویستە لە کۆتایی ئەم وەرزەی یانەی ڕێدز بەرامبەر برێنتفۆرد لە یاریگای ئەنفیلد دوور بخرێتەوە.
بە پێی ماڵپەڕی جیهانی : BBC سەڵاح وتی لیڤەرپوول دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە “تیمێکی هێرشبەری هێڤی میتال کە ڕکابەرەکانی لێی دەترسن” دوای دۆڕانەکەی بە ئەنجامی ٤-٢ لە ئەستون ڤێلا کە جێگەی گومانی لە جامبێونزلیگدا کرد. لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا کە وەک ڕەخنەیەک لە سڵۆت وتی: ئەوە ئەو تۆپی پێیە کە من دەزانم چۆن یاری پێدەکەم و ئەوەش ئەو ناسنامەیە کە پێویستە وەربگیرێتەوە و بۆ هەمیشە بهێڵرێتەوە، ناتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت و هەموو کەسێک کە پەیوەندی بەم یانەیە دەکات پێویستە خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت.
سەڵاحی هێرشبەری میسری تەمەن 33 ساڵ، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لیڤەرپوول جێدەهێڵێت، دوای ئەوەی توانی 257 گۆڵ تۆمار بکات و لە ماوەی 9 ساڵدا یارمەتی یانەکەی داوه بۆ بەدەستهێنانی 6 نازناوی گەورە – بەڵام ڕۆنی رایگەیاند، بۆ ماڵئاوای ڕۆژی یەکشەممە ئەو یاریزانە دوور دەخرێتەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی واین ڕۆنی شۆ وتی؛ لە کۆتایی ئەو کارەی کە کردوویەتی و بەدەستی هێناوە لە لیڤەرپوولدا بە دڵتەنگی دەزانم، مەبەست ئەوە نییە کە بێتە دەرەوە بەڵکو ئامانجی هەڵکەندنیکی دیکە بۆ سڵۆت بێت.






























































