مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لینزی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان، سەبارەت بە هەڵسوكەوتی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند “ئێران چەندین دەیەیە هاوكاریی دارایی تیرۆریستان دەكات و دروشمی ”مەرگ بۆ ئەمەریكا” دەچڕێت. هەڕەشە لە هاوپەیمانەكانمان دەكات، بۆیە پێناچێ هیچ لە هەڵسوكەوتەكانی گۆڕابێت.”
گراهام جارێكی دیكە پاڵپشتیكردنی بۆ هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ دووپاتكردووە كە دەیەوێت ئێران باجی كارەكانی بدات و ئەمەش وا دەكات كە ئەمەریكییەكان سەلامەت بن.
سیناتۆرە كۆمارییەكە لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دا جەخت لەوە دەكاتەوە كە هیچ شتێك لە هەڵسوكەوتەكانی ئێران نەگۆڕاوە و دەشڵێت “دەبێت زیاتر لاوازیان بكەین و دواتر ڕێككەوتن بكەین. بەڵام ئەم سەركردایەتییەیان ڕێككەوتنی لەگەڵ ناكرێت ئەگەر ئازاری زیاتریان نەدەین.”






























































