مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ناسا لە نوێترین توێژینەوەكانی خۆیدا لە سەر ئەستێرە گەڕۆكەكان، ئەستێرەیەكی گەڕۆكی نوێیان دۆزییەوە بە ناوی 2026 JH2 كە ئەمڕۆ دووشەممە دەگاتە نزیكترین مەودای خۆی لە زەوییەوە.
زانایان پێشبینی ئەوە دەكەن كە تیرەی ئەستێرەكە 15-35 مەتر بێت.
ئاژانسی ناسا دەشڵێت “ئەستێرە گەڕۆكەكە تەنیا 56.000 میل لە زەوییەوە دوور دەبێت كە ئەمەش تەنیا چارەكێكی دووریی ئاساییی نێوان مانگ و زەوییە و تەنانەت دەتوانرێت لە ڕێگەی ئامێری ئەستێرەناسییەوە ببینرێت.”
ناسا جەخت لەوەش دەكاتەوە كە JH2 هیچ مەترسییەكی ئەوتۆ بۆ سەر زەوی دروست ناكات.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەستێرەی گەڕۆكی داهاتوو 99942 Apophis كە زۆر نزیكی زەوی دەبێتەوە و بە ”خوای بێسەروبەری”یش ناو دەبرێت، پێشبینی دەكرێت كە لە 13ی مانگی چواری 2029 تەنیا لە دووری 20.000 میل لە زەوییەوە دەرباز دەبێت.






























































