زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بڵاوی كردەوە: ” ئەم پەیکەرە لەلایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دروستکراوە و لە خانەقین، زێدی شەهید لەیلا قاسم، داندرا؛ وەک هێمایەک بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و قوربانییەکانی شەهید لەیلا قاسم، هەروەها بەستنەوەی ڕابردووی پڕ لە تێکۆشان بە ئێستا و بۆ داهاتوویەکی ڕوونتر، هەتا بیرەوەری ئازادیخوازی و ئازایەتی ئافرەتی کورد لە هزری نەوەکاندا بمێنێتەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان “زیبا تەها” تیشکی خستەسەر گرنگی ئەم پەیکەرە وەکوو وەفادارییەک بۆ گیانی شەهید و بۆ ڕۆڵی ئافرەتی کورد لە بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەییمان، سەرجەم ئامادەبووانیش جەختیان لە گرنگی ڕۆڵ و خەباتی شەهید کردەوە، کە بووەتە هێمای ئازایەتی و خۆڕاگری ئافرەتی کورد.




























































