زاری کرمانجی-ڕواندز
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بڵاوی كردەوە: “دوای پشکنین و گەڕان لە وەرزی قەدەغەی ڕاوە ماسی، لە رووباری کاولۆکان مەفرەزەی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕواندز توانیان چوار کەس دەستگیر بکەن کە خەریکی ڕاوکردنی ماسی بوون بە قولابە”٠
ئاماژەش بەوەكراوە: “بە بڕیاری دادوەر دەست بەسەر کەل و پەلەکاندا گیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە.






























































