مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئێران بە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە كە ئەمەریكا و ئیسرائیل لە پاڵ ئەو هێرشانەن كە دەكرێنە سەر وڵاتانی ناوچەكە، بە مەبەستی خۆ دەربازكردنیان لەو ئاگربەستە و گەڕاندنەوەی تۆمەتەكان بۆ سەر ئێران .
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری ئەو بەرپرسە سەربازییەوە كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە ڕایگەیاند “ئەمریكا و ئیسرائیل هێرش دەكەنە سەر وڵاتانی ناوچەكە، بۆ ئەوەی لەو ئاگربەستە ڕزگاریان بێت كە ئێستا تێی كەوتوون.”
ئەو بەرپرسە، ئەمریكا و ئیسرائیلی بە دوژمنی شكستخواردوو ناو برد و دەڵێت “ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ناڕەوا دژی وڵاتانی ناوچەكە، كۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسیار نیشان بدەن.”
جەختی لەوەش كردەوە كە ئێران “لایەنی سەركەوتوو بووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەكاندا”.





























































