زارى كرمانجى
لەیەکێک لە ئەشکەوتەکانی سیبریا کە جێگەی مرۆڤە هاوسەردەمەکانی نیاندەرتاڵ بووە، شوێنەوارناسان ئەوەیان سەلماند کە یەکێک لە مرۆڤەکانی ئەو ئەشکەوتە پەنجا و نۆ هەزار ساڵ لەمەوبەر نەشتەرگەری بڕینی دەماری دانی بۆ کراوە، نەشتەرگەرییەکە بە ئامرازی بەردینی تیژ بووە.
-جێی ئاماژەیە لە ئەشکەوتی شاندەر لە چیاکانی برادۆست، مرۆڤە هاوسەردەمەکانی ئەم مرۆڤە، یەکەم نەشتەرگەری بڕینی قۆڵێکی ئیفلیجیان ئەنجامداوە، هەروەها نەشتەرگەری چاویشیان ئەنجامداوە.
-بەداخەوە، تا ئێستاش شوێنەوارناس و مێژوونووسمان هەن، هەر باسی قەوانە کۆنەکەی مرۆڤی ژیر و ناژیر ئەکەن، و هەندێکیشیان پێیان وایە باپیرەگەورەی خۆیان هەر مەیمون و دڕندە بووە.
تائێستاش دکتۆری دان هەیە، هەر وەک جاران ئیشی دانکێشانە، نەک چارەسەری دان.
سەرچاوە:
توێژینەوەکە لە گۆڤاری پڵەس-وەن لە کالیفۆڕنیا بڵاوبۆتەوە.
و:دڵشاد زامو
شارستانيةتى ميزوبوتاميا





























































