وەرزش ـ زاری كرمانجی:
سبەی سێشەممە شەمەندەفەری گەڕی 11 ـی خولی یانە نایابەكانی كوردستان دەكەوێتە رێ و، سۆران لەپایتەخت دەبێتە میوانی برایەتی.
پێش ئەم یارییە یانەكەی پایتەختی شەهیدان لەپلەی دوازدەی ریزبەندین، لە 10 یارییدا سێ بردنەوە، دوو یەكسانبوون و 5 شكستیان هەیە 11 خاڵیان كۆكردۆتەوە. دەیانەوێ برینی شكستی یاریی رابردوو بەرانبەر زاخۆ، بەبردنەوە لەبرایەتی ساڕێژ بكەن.
برایەتی، گەڕی رابردوو چاوەڕوان بوو لە 9 یاریی 13 خاڵی كۆركردۆتەوە، بەشێوەیەك 3 بردنەوە، 4 یەكسانبوون و 2 شكستی هەیە.
یارییەكە كاتژمێر 2 ـی دوانیوەڕۆ لەسەر یاریگەی یانەی برایەتی بەڕێوەدەچێت.