ئێحسان سەید كەریم
تاقیكردنەوەی سەروەری لە كابینەی زەیدیدا پەسندكردنی كابینەكەی عەلی فالح زەیدی لەالیەن پەرلەمانەوە، قۆناغێكی نوێی لە پێوەندییەكانی بەغدا و واشنتۆن هێناوەتە ئاراوە. پێشوازیی خێرای دۆناڵد ترەمپ و پەیوەندییە، تەلەفۆنییەكەی لە سەرەتای ڕاسپاردنی زەیدیدا، ئاماژەیە كە كۆشكی سپی دەیەوێت لەم قۆناغەدا بەرژەوەندییەكانی لە ناوچەكەدا بپارێزێت.
بەڵام دۆخی ناوخۆی بەغدا پێویستی بە هاوسەنگییەكی ورد هەیە، یەكێك لە تاقیكردنەوە سەرەكییەكانی بەردەم سەرۆكوەزیرانی نوێ، دۆسیەی ڕێكخستنەوەی كاروباری ئەمنی و چەسپاندنی دەسەاڵتی یاسایی دەوڵەتە، چونكە واشنتۆن گرنگییەكی زۆر بە سەقامگیریی گشتی و پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەكان دەدات .
لایەنێكی تری ئەم هاوكێشەیە، پرسی دارایی و كۆنتڕۆڵی توندی بانكی فیدراڵیی ئەمریكایە بەسەر دراوی عێراقەوە. ئیدارەی ترەمپ بەردەوامی هاوكارییەكانی بەستووەتەوە بە چاكسازی بنەڕەتی لە سیستمی بانكیدا بۆ ڕێگریكردن لە دزەكردنی دراو، ئەمەش ئاستەنگێكی گەورەیە بۆ كابینەیەك كە هێشتا ململانێی لایەنەكان لەسەر پڕكردنەوەی وەزارەتە ئەمنییەكانی بەردەوامە.
دواجار، سەركەوتنی زەیدی بەستراوەتەوە بە توانای پاراستنی هاوسەنگییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان لە ناوچەكەدا. گرتنەبەری سیاسەتێكی بێالیەن دەبێتە زامنی پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆیی و ڕێگریكردن. لە هەر جۆرە پشێوییەكی دارایی یان سیاسی، كە ئەمەش پێویستی بە مانۆڕی دیپلۆماسیی زۆر ورد هەیە.




























































