زاری کرمانجی
سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبای لە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات.
دەقی پەیامەکەیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی :
پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و کابینەکەی دەکەم بە بۆنەی بە دەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
هیوادارم دەستپێکی قۆناخێکی نوێ بێت لە سەقامگیریی و ئاشتی لە عێراق و چارەسەربوونی گشت کێشەکانی عێراق و جێبەجێکردنی دەستوور و باشترکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ .




























































