محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
لە ئیداری سەربەخۆی سۆران ژمارەیەکی بەرچاو لە پڕۆژەی رێگاوبان کارکردنیان تێدا ئەنجام دەدرێت و بەشێکیشیان بەکۆتا هاتوون، دوێنێ یەکشەممە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بەیاوەری جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران, رێگای گوندی شێخان/یان بەسەرکردەووە کە بە شێوەی راستەوخۆ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ئەنجام دەدرێت“.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران پێشتر رایگەیاندبوو: کە بەر لەوەرزی زستان بەشێکی زۆر لە پڕۆژە خزمەتگوزاییەکان لەسنووری هەر چوار قەزای ئیدارەکەمان بەکۆتا دێن، جەختیش دەکاتەوە کوالیتی پڕۆژەکان لەسەروی هەمووشتێکە و بەردەوام چاودێری پڕۆژەکان دەکرێت و چاوپۆشی لەهیچ کۆمپانیاو بەڵێندەرێک ناکرێت.