هەڵگورد زرار، شارەزای كەشناسی، ئاشكرای كرد: پێشبینی دەكرێت سبەی هەیینی لە ئەنجامی هاتنی نزمە پەستانێكی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەكانمان كەشێكی ناسەقامگیر ناوچەكانمان دەگرێتەوە كە خۆی دەبینێتەوە لە تاوە بارانی بەخوڕ و بروسكەی بەهێز و خێرایی با و خۆڵبارینی لاواز بۆ مامناوەند سەرەتا لە ناوچە شاخاویەكان دەستپێدەكات دواتر كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە و شەو ناوچەكانی تریش دەگرێتەوە، بەڵام كەمتر لە ناوچە شاخاویەكان هەندێ ناوچە تەنیا نمە بارانی كەم دەبارێت و دەكرێت لە هەندێك شوێنیش چەند تاوە بارانێكی بەخوڕ ببارێت، هەروەها خێرایی با بە ڕێژەی ٤٠بۆ٦٠كم چالاك دەبێت.
ئەو كەشناسە، گوتیشی: لە ناوچە بیابانە سنووریەكانی عێراق و سووریا خێرایی با تا نزیك هەشتا كم چالاكەبێت كە ئەمەش وادەكات شەپۆلێكی خۆلبارین بە شێوەی لاواز بۆ مامناوەند بە ئاراستەی ناوچەكانمان بێت بەهۆی هاتنی بارستە هەوایێكی سارد و فێنك پلەكانی گەرما سبەی یەك بۆ دوو پلە دادەبەزن و دواتر ڕۆژی شەممە پێنج بۆ شەش پلەیتر دادەبەزن و ئەم كەشە ناسەقامگیرە تا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت دواتر كۆتایی پێدێت و خۆلبارینەكەش یەك دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە و دواتر كۆتایی پێدێت.






























































