محەمەد مەحموود- زاری کرمانجی:
پڕۆژەی سەرچاوەی ئاوی مێگر یەکێکە لەو پڕۆژانەی کەوا ئاو بۆ بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکانی شاری رواندز دابیندەکات، لە ئێستاشدا کارەکان بۆ زیاتر دابینکردنی ئاو لە رێگەی ئاوی مێگر دەستپێدەکات.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند”بەمەبەستی دەست بەكار بوونی پڕۆژەی نۆژنكردنەوەی ئاوی مێگر لە قەزای ڕواندز ، بە هاوڕێیەتی بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی رواندز و ئەندازیار و بەڵێندەری پڕۆژە ، سەرچاوەی ئاومان لە گەلی مێگر بەسەر كردەوە”.
قایمقامی رواندز گووتیشی ” پڕۆژەی ناوبراو لەسەر بوجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەگوژمەی (٣٦٢،٠٠٠،٠٠٠)سێ سەد و شەست و دووملیون دینار جێبەجێ دەكرێت”
بە تەواو بوونی پڕۆژە ڕێژەیەكی زیاتر ئاو دەگاتە خەزانەی سەرەكی لە سەنتەری قەزا ، لە لایەكی تر بە فیڕۆدانی ئاو لەم سەرچاوەیە كەم دەكاتەوە.