ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
به وته ی سه ڕۆکی کۆمه ڵه ی نێوده وڵه تی گواستنه وه ی ئاسمانی، گرانبوونی نرخی بلیت بۆ گه شتیارانی فڕۆکه وانی له ئه وروپا ، به هۆی گرانبوونی تێچووی سوته مه نی جێت.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی bbc نرخی بلیتی فڕۆکە لە ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، هەندێک کرێی فڕۆکە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی ٢٠% یان زیاتر بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تێچووی سووتەمەنی فڕۆکە دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ١٥٠٠ دۆلار بۆ هەر تۆنێک. هەرچەندە هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکان لەم دواییانەدا بەهۆی کەمی خواستەوە کرێی ئەوروپیەکانیان کەمکردووەتەوە، هێشتا نیگەرانی هەیە چونکە پیشەسازییەکە لە بەریتانیا ڕووبەڕووی کەمیی سووتەمەنی دەبێتەوە لە هاویندا، هەرچەندە جەختی لەوە کردەوە کە پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات.
بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سبەی گەرووی هورمزیش بکرێتەوە، کاریگەریی پەککەوتنەکانی بەهۆی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێشتا دەتوانرێت تا ساڵی داهاتوو هەست پێبکرێت و سووتەمەنی گران بێتوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، داخستنی گەرووی هورمز لە ئاکامی ململانێکانی ئێران، کاریگەریی گەورەی لەسەر نرخی سووتەمەنی فڕۆکەی جێت هەبووە و نیگەرانییەکانی لە ئەگەری کەمیی لە چەند مانگی داهاتوودا دروست کردووە.
بەڵام بەپێی وتەی سەرۆکەکانی هێڵی ئاسمانی، هەندێک لە کرێی فڕۆکە لە ئەوروپا دابەزیوە، چونکە کۆمپانیاکانی گواستنەوە داشکاندنیان کردووە بۆ ڕازیکردنی ئەو گەشتیارانەی کە دوودڵن لە گەشتەکەیان بەهۆی تێچووی زۆر.





























































