زاری کرمانجی – سۆران:
ئەمڕۆ پێنجشەممه لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی دووسایدی 40 مەتری سۆران، مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد” لە مڕۆوە ئەو پڕۆژەیە دەکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان و دڵخۆشم کە ئەو پڕژەیە دەکەمەوە ، ئەوەی گرنگە ئەو پڕۆژەیە به توانای ناوخۆیی دروستکراوە “.
سەرۆكی حكومەت دەستخۆشیشی لە کۆمپانیای جێ بەجێ کار کرد بۆ ئەنجامدانی کارێکی لەم جۆره.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتیشی” دۆخی ناهەموواری ناوچە ئێمەی نەوەستاند لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد ” ئەمە قۆناغی یەکەمی ئەو پڕۆژەیەیەو قۆناغی تریشی بەدوا دێت، پڕۆژەی گرنگتریشمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی پێشکەشی خەڵکی ئەو دەڤەری بکەین”.

































































