زاری كرمانجی-سۆران
ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیانی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی) قوتابخانە حکومیەکان دەکەینەوە ، لە ئێستاوە دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن)ەوە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ی منداڵەکانتان وەربگرنەوە.
– بۆ زانیاری زیاتر بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی بەڕێز : ژمارەی قوتابیانی پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن بەم جۆرە بوو لە قوتابخانە حکومییەکان :
– ژمارەی قوتابیانی پۆلی یەکەم : ١٢٩،٩٩٥
– ژمارەی قوتابیانی پۆلی دووەم : ١٢٥،٥٢٠
– ژمارەی قوتابیانی پۆلی سێیەم :١٣٤،١٢٢
کۆی گشتیی : ٣٨٩،٦٣٧ قوتابی
پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە
١٤ ی ٥ ی ٢٠٢٦

































































