زاری كرمانجی
نووسینگەی عەفرینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کەمپی كهفهڕوم (لە سنووری عەفرین) خولێكی درێژماوەی تایبهت به ڕاهێنان لەژێر ناونیشانی “کارامەییەکانی گونجانی دەروونی و کۆمەڵایەتی” جێبەجێ کرد. بەپێی بەرنامەی خولەكە ٢٠ ئافرەتی زیانلێکەوتووی ململانێکانی کردە ئامانج، کە لە ڕێگەی پێنج دانیشتنی هەفتانەوە (هەفتەی یەک دانیشتن) ئەنجام درا و ماوەی هەر دانیشتنێک دوو کاتژمێر بوو.
وەك ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاماژەی بۆدەكات: “ئامانجی بەرنامەکە بەهێزکردنی گونجانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و پاڵپشتیکردنی سوودمەندبووان بوو لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەكانی ڕۆژانە، ئەمەش لە ڕێگەی دانیشتنی ڕاهێنانی کارلێککار کە کەشێکی ئارامی بۆ گفتوگۆ و بەدەستهێنانی کارامەییە بنەڕەتییەکان دەڕەخساند.
بەرنامەکە چەند تەوەرێکی سەرەکی لەخۆ گرتبوو: بنیاتنانی متمانە، بەڕێوەبردنی فشار، بیرکردنەوەی نەرم و پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی، کە تێیاندا چالاکی و ڕاهێنان و گفتوگۆی گرووپی بەکارهێنران.
هەڵسەنگاندنەکان دەریانخست کە ئاستی کارلێک و سوودوەرگرتنی بەشداربووان باشتر بووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر باری دەروونییان هەبووە.
دروشمی بەرنامەکە: “پێکەوە بەرەو تەندروستی و ئاسوودەیی”





























































