بهختیار سهباح-زاری كرمانجی:
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگهیاند؛ 11 تووشبووی ڤایرۆسی هانتا تۆمار کراون، 3 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئهوهشی ڕوونكردۆوهتهوه؛ تا ئێستا لەسەر ئاستی تەواوی جیهان، ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا لە ئاستی جیهاندا گەیشتووەتە 11 حاڵەتی پشتڕاستکراوە لە تاقیگاکاندا.
ئاماژهی بهوهشكردووه، لەنێویاندا 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی زۆر تووندکراوە لەو وڵاتانەی کە تووشبووی هەیە.

































































