سۆران سرێشمەیی_زاری كرمانجی
پێویستە پرسی پێكەوە ژیان بكرێتە كلتورو شۆڕبێتەوە بۆ هەناوی كۆمەڵگا. هەروەها گرنگە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پەروەردە و خوێندن گرنگی بە پێكەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەی بدرێت.
لە میانەی بەشداریكردنی لە پڕۆگرامی “هیوا”، لە ڕادیۆی زاری كرمانجی. ئیڤان جانێ، بەرپرسی سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا، ئاماژەی بەوە كرد:” ڕاستە پرسی پێكەوە ژیان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاستێكی باشدایە، بەڵام ئەوە بەو مانايه نایێ كە ئێمە ڕازیبین بەڵكو مەبەستمانە پرسی پێكەوە ژیان بكرێتە كلتورو لە پڕۆگرامی پەروەردەو خوێندن لەسەر ئاستی حكومەت و وەزارەت جێی بۆ بكرێتەوەو بایەخی پتریش بەو پرسە بدرێت. جگە لەمە ئاشورییەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕووی پێدانی پلەو پۆستی حكومی و تەنانەت حزبیش كەنارگیر یانیش پشتگوێ خراون، بۆیە پێویستە و هەروەها داواش دەكەین و بە مافی خۆمانی دەزانین كە یەكێك لە پۆستی بەڕێوەبەراتیەكان یانیش هەر پۆستێكی تری حكومی بدرێت بە ئاشورییەكان. تا لەو ڕێگەیەوە ئێمەیش بتوانین خزمەتكردنی هاوڵاتیانی ئەم سنورە بكەین و دواجار مفا بە پرسی پێكەوە ژیان لەو ناوچەیە بگەینین.”