شههلا سۆفی – زاری كرمانجی:
لەگەڵ تێپهڕبوونی تهمهن بەرهەمهێنانی سروشتی کۆلاجینی پێست کەم دەبێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەناوبانگبوونی تەواوکەری کۆلاجین. بەڵام بەڵگە زانستییەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ئەوە ئەوەندە سادە نییە.
دوای خواردنی, کۆلاجین دەشکێت بۆ ترشە ئەمینیەکان و ڕهنگه وەک کۆلاجین نهگاتە پێست. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، مەرج نییە خواردنی كۆلاجین ڕێگری بكات له چرچ و لۆچی یان پیربوونی پێست.
هەرچەندە هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان باسیان لەوە کردووە کە کۆلاجینی هایدرۆلیزەکراو دەتوانێت کەمێک شێی پێست و لاستیکی باشتر بکات، بەڵام پێداچوونەوەی گشتگیرتر، لەوانەش شیکارییەکی زانستی، بەڵگەی قەناعەتپێکەریان لەسەر سوودە یەکلاکەرەوەکان نەدۆزیوەتەوە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆرێک لە پزیشکانی پێست جەخت لەوە دەکەنەوە کە دژەخۆر و خۆراکی تەندروست و خەوی گونجاو و شێوازی ژیانی تەندروست زۆر گرنگترن بۆ پاراستنی پێستی گەنجی لە چاو تەواوکەرە گرانبەهاکانی کۆلاجین.

































































