مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە شەڕی نێوان دوو گرووپی یەكێك لە بازاڕەكانی سەوزە و میوە فرۆش لە شاری ئیستەنبوڵی توركیا، 12 پۆلیس بریندار بوون و حەوت كەسیش دەستگیركران .
پۆلیسی ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند “درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە بازاڕی سەوزە و میوەی بایرامپاشا شەڕ لەنێوان دوو گرووپ ڕوویدا، پۆلیس دەستوەردانی كرد و كۆتایی بە شەڕ و ئاژاوەكە هێنا.”
دەشڵێت “بە هۆی شەڕەكەوە حەوت تۆمەتبار كە سەرچاوەی دروستكردنی ئاژاوەكە بوون دەستگیركراون و 12 پۆلیسیش برینداربوون.”































































