مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
عادل ئیسماعیل، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:”بەراورد بە ساڵی رابردوو، رووداوەکانی هاتووچۆ کەمیان کردووە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە شۆفێران زیاتر شارەزای رێگەوبانەکانی ناوچەکە بوونە.
ئاماژەی بەوەش کرد :” بەشی زۆری رێگەوبانەکانی قەزای مێرگەسۆر یەک سایدن، لەگەڵ ئەوەی زۆربەیان گونجاو نین بۆ وەرزی زستان، بەڵام بەردەوام شۆفێران هۆشیار دەکەینەوە کە پابەند بن بە هێماکانی هاتووچۆ و خۆیان بپارێزن و خێرای كەم بكەنەوە”.