ڕۆژان قیاس_زاری کرمانجی:
دوای بڵاوبوونەوەی لینکێکی خۆ تۆمارکردن بۆ پاسەوانی سەر سنوور، بە سەدان گەنجی ئیدارەی سۆران لە ڕێگەی ئەو لینکەوە ناوی خۆیان تۆمار کرد و دواتریش گوتەبێژی پاسەوانی سنوور ڕەتی کردەوە کە ئەو لینکە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت.
زاری کرمانجی بۆ ئەم مەبەستە بەدواداچوونی کرد و لەم بارەیەوە عەقید کامەران، گوتەبێژی پۆلیسی سەر سنوور ڕایگەیاند :” لەبارەی ئەو لینکە گوایە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، هیچ ڕێنمایییەکمان بۆ نەهاتووە، بەڵام چاوەڕێین لینکێکی تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت بۆ دامەزراندنی پاسەوانانی سەر سنوور، هەر کاتێک ئەو لینکە کارا کرا، ئێمەش ڕێنمایییەکان بڵاو دەکەینەوە”.